كۆمپانیای "كیا" ئۆتۆمبیلێكی خێزانی نوێ‌ بەرهەمدەهێنێت

جیهان

11/05/2019‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "كیا"ی كۆریای باشوور نموونەی ئۆتۆمبیلێكی نوێی نمایشكرد، كە لەجۆری "Ceed"ەو تایبەتە بەخێزان.

ناوی ئۆتۆمبیلەكە "ProCeed GT Line"و دیزاینێكی جوانی هەیە، كە لایتەكانی LED، بە تایبەتمەندی وەرزشی.

ئۆتۆمبیلەكە پێنج كەس دەگرێت، لەگەڵ بوونی سندوقێكی گەورەو شاشەی ناو دەشبووڵی ئۆتۆمبیلەكە حەوت بۆسەو سیستەمەكانی "Apple CarPlay" و "Android Auto" كاردەكات.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە تۆربینییەو قەبارەكەی 1.4 لیترەو هێزەكەی 140 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات بەرزدەبێتەوە، ئەوەش لەمامەی نۆ چركە.

هـ ـ ح