ڤیدیۆ.. گرنگترین تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی "VIVO S1 Pro" پێشكەوتوو

جیهان

11/05/2019‌ 653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "VIVO"ی چینی مۆبایلێكی نوێی پێشكەوتووی بەرهەمهێنا، كە ناوی "S1 Pro"و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكە نرخی 400 دۆلارەو بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە گرنگترین تایبەمەندییەكانی باشی كامێرا سەرەكی‌و لاوەكییەكەیەتی.

پرۆسێسەری مۆبیلەكە 2000 میلی ئەمپێرەو شاشەكەی لەجۆری Super AMOLED، بەقەبارەی 6.39 بۆسەو دیقەی (2340/1080) پێكسڵ.

رامی مۆبایلەكە 6/8 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 128/256 گێگابایتەو بە میمۆری جۆری " microSD" فراوان دەكرێت.

كامێرای سەرەكی (48+8+5) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 32 میگاپێكسڵەو سیستەمی Bluetooth، USB 2.0 Type-C، GPSو باترییەكەشی 3700 میللی ئەمپێرە.

هـ ـ ح