شارپرێس:
فیفی عەبدە دوای ئەوەی زانی لە بەرنامەكەی "رامز فی الشلال"، خراوەتە تەڵەوە ، كۆمەڵێك قسەی نەشیاو و بازاڕی كرد.
فیفی عەبدە دوای ئەوەی لەبەرنامەكەی رامز ڕووبەرووی گۆرێللایەك بووەوە ترس و لەرزێكی زۆری لێنیشت ، ئەوەش لەیەكەم بەرنامەی ئەم وەرزەی ئەم بەرنامەیە، كە لە كەناڵی "MBC مصر". بڵاودەكرێتەوە.
ئەو هونەرمەندە میسرییە كاتێك بینی رامز ئەو جلانە دادەكەنێت، كە تێیدا خۆی پێكردبوو بە غۆرێللا ، زۆر بەتوندی لەهێرشی كردە سەر ڕامز ، ئەوەش دوای ئەوەی خۆی ترس و كەرزێكی زۆری لێنیشتبوو.
بیرۆكەی بەرنامەی "رامز فی الشلال" بۆ ئەمساڵ خۆی دەبینێتەوە لەبردنی یەكێك لە ئەستێرەكانی بواری وەرزشـ یان هونەرـ یان راگەیاندن و بردنی بۆ ئەندۆنیزیا ، تاوەكو لەوێ رووبەڕووی سەركەشییەكی قورس و چاوەڕواننەكراوی بكەنەوە.
تیمی بەرنامەكە هاوڕێیەتی میوانەكە دەكەن بۆ جێگایەك لەیەكێك لە دوورگەكانی ئیندۆنیزیا ، دوای ئەوە كۆمەڵێك جوڵە و رووداوی وروژێنەر و ترسناك روودەدەن ، دواتر میوانەكە بەرەوڕووی غۆرێللایەك دەبێتەوە كە لەناو دار و دەوەنی شوێنەكە بەدەر دەكەوێت .
یەكێك لەو ئەستێرانەی رامز بۆ بەرنامەی رەمەزانی ٢٠١٩ هێناونی هەریەك لە هونەرمەند خالید ئەلساوی ، مستەفا خاتر ، مەدحەت چەلەبی ، یاریزانی یانەی ئەهلی میسری حوسێن شەحات ، سەماكەر فیفی عەبدە ، یاریزان فرجانی ساسی ، یاریزان وەلید سلێمان ، یاریزان سالح جومعە ، و كاپتن رەزا عەبدول حال و گەلێك ناوداری تری بواری وەرزش و راگەیاندن و هونەر.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی