سمیۆنی قسە لەسەر چوونی كریزمان بۆ بەرشەلۆنە دەكات

sharpress.net

173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/05/2019‌

شارپرێس:
دێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، پرسی چوونی ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە یەكلاكردەوە.

كەناڵی فۆكس لەزاری سیمیۆنی بڵاویكردەوە، كە كریزمان دوای رۆشتنی دیگۆ گۆدینی كاپتنی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێت، ئیتر چۆن روو لەیانەیەكی تر دەكات.

ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە راشیگەیاند، كە یاریزانە فەرەنسییەكە پابەندە بەو گرێبەستەی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید هەیەتی، دوو ساڵی تریش بەدڵنیایی دەمێنێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەستی بەهەوڵەكانی كردووەتەوە، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە فەرەنسییە بكرێت‌و بیكاتە كەتەلۆنی.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved