نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە دەبینێت

جیهان

11/05/2019‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی لەماوەی هەفتەی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 70.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەچاو نرخی رابردووی گۆڕانێكی وای بەسەر نەهاتووە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 61.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەفتەی رابردوو بەهۆی ناجێگری بازار، نرخی نەوت زنجیرەیەك بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی بەخۆوە بینی، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان دانا.

هـ ـ ح