ژمارەی برسییەكان لە جیهانی عەرەبیدا لە ٥ ملیۆن كەس زیاترە

عیراق

11/05/2019‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی خۆراك و كشتووكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان (فاو) رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن كەس لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا بەدەست "كەمخۆڕاكی"یەوە دەناڵێنن ، دیاردەكەش بەرەو هەڵكشانە .

ڕێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاندووە، لەساڵی ٢٠١١ وە ناكۆكی و قەیرانەكان كەڵەكە دەبن ، ئەوەش هەڕەشە لەسەر هەموو ئەو هەوڵانە درووست دەكات، كە دەرێن  بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی، پەرەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی ٢٠٣٠" ، لەناویشیاندا نەهێشتنی برسییەتی .

ڕێكخراوەكە، كە بارەگا هەرێمییەكەی لە قاهیرەیە ئەوەشی راگەیاندووە، بەردەوام ڕێژەی برسییەتی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا ڕوو لە هەڵكشانە ، بەجۆرێك ٥٢ ملیۆن كەس بەدەست كەمخۆراكی درێژخایەنەوە دەناڵێنن .

بەگوێرەی قسەی ڕیكخراوەكە ، وڵاتانی وەك عێراق ، سوریا ، یەمەن ، لیبیا و سودان بەدەست ململانێ چەكدارییەكانەوە دەناڵێنن ، بەپێی قسەی چەندین ڕێكخراوی بواری مافەكانی مرۆڤ ، شەڕی چوار ساڵەی یەمەن بۆتە هۆی كوژرانی دەیان هەزار كەس ، كە بەشێكی زۆریان خەڵكی لاشەڕ و مەدەنی بوون .

هەر بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ٢٤،١ ملیۆن كەس لە یەمەن كە دەكاتە سێ لەسەر چواری دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێویستییان بە یارمەتی مرۆیی هەیە و  ، بەجۆرێك ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی بوونەتەوە لە جیهاندا .

عەبدول سەلام  وەلەد ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی فاو  و نوێنەری هەرێمیی ڕێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: ئاكامەكانی جەنگ بۆتە هۆی پەكخستنی بەرهەمهێنانی خۆراك و مەڕو ماڵات لەهەندێ لە وڵاتانی ناوچەكە ، ئەوەش كاریگەری هەبووە لەسەر دابینكردنی خۆراك بۆ سەرجەم ناوچەكە.

وەلەد ئەحمەد باسی لە لێكەوتەكانی گەشەی خێرای دانیشتووان و كەمی سەرچاو سرووشتییەكان و زیادبوونی مەترسییەكانی گۆڕانكاری كەش و هەوا و زیاد بوونی تێكڕای بێكاریی و كەمی ژێرخانی ئابووری خزمەتگوزاری پێویست بۆ گوندەكان لەسەر زیادبوونی ڕێژەی برسییەتی لەناوچەكە كردووە .

بەپێی پۆلێنی ڕێكخراوی خۆراك و كشتووكاڵی جیهانیی ، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا هەریەك لە " عێراق ، ئوردن ، كوێت ، ئێران ، قەتەر ، میسر ، سودان ، یەمەن ، ئیمارات ، تونس ، جەزائیر ، بەحرێن ، سوریا ، لیبیا ، مۆریتانیا . عوممان ، فەلەستین و سعوودییە دەگرێتەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی