شارپرێس: وه‌رگێرانى: لوقمان حاجى
قادر
ڕۆژنامه‌يه‌كى ئيسڕائيلى
هۆشدارى به‌رپابوونى جه‌نگێكى گه‌وره ده‌دات، كه خه‌ريكه له كه‌نداو هه‌ڵگيرسێت،
ووتيشى لرفه‌ى ئاگرى ئه‌و جه‌نگه، له وانه‌يه له عێراقه‌وه سه‌رهه‌ڵدات،
تێچوونى جه‌نگه‌كه‌ش له هه‌ردوو جه‌نگى كه‌نداوى يه‌كه‌م و دووه‌م زياتر ده‌بێت.
ئيران ئه‌مريكا به‌ره‌و
هه‌ڵكشانى زياترى ڕووداوه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن، به تايبه‌تيش دواى ئه‌وه‌ى واشنتۆن
فڕۆكه هه‌ڵگرى "ئه‌بڕاهام لينكۆڵن" ى ڕه‌وانه‌ى كه‌نداو كرد، وه‌ك
ووڵامدانه‌وه‌يه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى پێشووى ئێران به داخستنى گه‌رووى هورمز.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11
ى مايۆ، ڕۆژنامه‌ى "هاڕتس"ى ئيسڕائيلى نووسيوويه‌تى كه دۆخه‌كه له كه‌نداو
له نێوان واشنتۆن و تاران‌دا به‌ره‌و هه‌ڵكشانه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه باڵى
هه‌ڵۆكان له ئيداره‌كه‌ى تڕه‌مپدا باڵاده‌ستن.
ئه‌مريكا فڕۆكه هه‌ڵگرى
"ئه‌بڕاهام لينكۆڵن" ڕه‌وانه‌ى كه‌نداو كردووه بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى
و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه شيمانه‌كراوه‌كان (محتمل) ى ئێران، له هه‌مان
ئانوساتيشدا، ئێران ده‌ڵێت سوپاكه‌ى له ئاماده‌باشى ته‌واو دايه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت
ئه‌مريكا و ئێران له‌سه‌ر لێوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى يه‌كترن، ئاماژه‌ى به
بوونى هێزه‌كانى سه‌ر به ئيرانيش كردووه له سوريا، كه له‌وانه‌يه هێرشى
پێشبڕى (استباقى) دژ به هێزه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌نجام بده‌ن له ناوچه‌كه.
ووتيشى له‌وانه‌يه
ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕوانكراوانه، سوپاى ئه‌مريكا په‌لكێشى جه‌نگێكى سه‌راپاگير دژ
به ئێران بكات له كه‌نداو.
تڕه‌مپ سياسه‌ت و
ستراتيژيه‌تى ده‌مكوتكردنى ئێران له ناوچه‌كه په‌يڕه‌و ده‌كات، به تايبه‌تيش
دواى ئه‌وه‌ى ڕاپۆرته هه‌واڵگرييه‌كان ئاماژه‌يان به‌وه كردووه كه هێزه‌كانى
سه‌ر به ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، مايه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سوپاى ئه‌مريكا له
ناوچه‌كه، هه‌ر وه‌ك ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت.
جێى باسه كه جۆن
بۆڵتۆنى ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له 5 ى مايۆ، باسى له ناردنى فڕۆكه هه‌ڵگر
و بۆمبهاوێژى ستراتيژى كردووه بۆ ناوچه‌كه، نه‌وه‌ك بۆ هه‌ڵگيرساندنى جه‌نگ، به‌ڵكو
بۆ ئاماده‌باشى ووڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى شيمانه‌كراوى هێزه سه‌ربازييه‌كانى
سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كه.
له لێدوانێكى ديكه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مريكا مايك پۆمپيو له 7 ى مايۆ ووتى هه‌ڵكشانى ڕووداوه‌كان له ئێستادا زياتر
شيمانه‌كراوه له جاران، واشنتۆنيش له هه‌موو ئه‌و ووڵامدانه‌وانه ده‌كۆڵێته‌وه
كه ده‌كرێت بگيرێنه‌به‌ر، چ له ڕووى ئه‌منى يان له ڕووى سياسييه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ته‌پڵى جه‌نگ له كه‌نداو
لێده‌دات، سيناريۆى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ش له‌وانه‌يه ئێران تيايدا ده‌ستپێشخه‌ر
بێت، ئه‌گه‌ر به ته‌واوى ڕێگه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌كه‌ى لێ بگيرێت، ووتيشى
هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران، له‌وانه‌يه ده‌ستپێشخه‌ربن له هێرشى يه‌كه‌م بۆ سه‌ر
هێزه‌كانى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه و به تايبه‌تيش عێراق.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه ئه‌گه‌ر
لرفه‌ى ئاگرى جه‌نگ له نێوان ئێران و ئه‌مريكادا به‌رپا بێت، ئه‌وا تيچوونه‌كه‌ى
زۆر ده‌بێت و شه‌ڕێكى سه‌راپاگيريش ده‌بێت و له جه‌نگى يه‌كه‌م و دووه‌مى كه‌نداو
سه‌ختر و دژوارتر ده‌بێت.
جێى باسه ئێران هێزێكى سه‌ربازى گه‌وره‌ى
هه‌يه كه له 550 هه‌زار سه‌رباز زياتره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ژماره‌ى
دانيشتوانيشى له سه‌رووى 80 مليۆن كه‌سه‌وه‌يه، سوپاكه‌شى عه‌مبارێكى موشه‌كى زه‌به‌لاحى
هه‌يه، ده‌يه‌ها كه‌شتى بچوكى هه‌ن و گه‌وره‌ترين مه‌ترسى سه‌ربازيشن بۆ سه‌ر
هێزه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له كه‌نداو.
ڕۆژنامه باسى له‌و هه‌ژموونه
گه‌وره‌يه‌ش كردووه كه ئێران له ناوچه‌كه هه‌يه‌تى، له تارانه‌وه به‌ره‌و عێراق
و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سوريا، له وێشه‌وه له لوبنانه‌وه، له ڕێڕه‌ووه
ستراتيژييه‌كانييه‌وه به‌ره‌و ده‌ريايى ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه.
.