بلومبێرگ: ھەناردەی نەوتی ئێران بەتەواوی وەستاوە

جیهان

11/05/2019‌ 1202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە بەهۆى فشارەکانى ئەمریکاوە ھەناردەی نەوتی ئێران بەتەواوی وەستاوە.

 

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندوە، بەتەواوەتى نەوتى ئێران لە گەرووى هۆرمزەوە وەستاوەو هیچ بڕە نەوتێک ناڕواتە دەرەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوەی ئەمریکا دەیویست لە گەیاندنی ھەناردەی نەوتی ئێران بە سفر بەدیھاتووە.

 

ئاژانسەکە رونیشیکردوەتەوە، چەند رۆژێکە ئێران ھیچ کەشتییەکی نەوتھەڵگری رەوانەی وڵاتان نەکردووە چونکە ھیچ وڵاتێک ئامادە نییە بیکڕێت تەنانەت چین-یش.

س.هـ