سزایەكی تر بۆ نیمار داسیلڤا

وەرزش

12/05/2019‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆی پێی فەرەنسا نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی دا، ئەوەش بەهۆی خراپی هەڵسوكەوتەكانی.

یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا بۆ سێ‌ یاری نیماری سزاداوە، كە ئەو یاریزانە لەیاری كۆتایی جامی فەرەنسا پەلاماری هاندەرێكی دا.

یەكێتییەكە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتەوە نیمار ناتوانێت لەسێ‌ یاری داهاتووی یانەی پاریس سان جێرمان یاری بكات.

پێشتریش بەهۆی رەخنەگرتن لەناوبژیوان، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ سێ‌ یاری یانەی پاریس سان جێرمان لەخولی یانە پاڵەوانەكان سزا دابوو.

هــ ، ح