ڤیدیۆ.. جامی یانە پاڵەوانەكان دەبرێتە مەدرید

وەرزش

12/05/2019‌ 418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گەیەنرایە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، كە دوو یانەی ئینگلیزی كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكە دەكەن.

مانوێلا كارمینای پرتوگالی‌و رۆبەرتۆ كارلۆسی بەرازیلی ئەو دوو یاریزانەی پێشووی تۆپی پێ بوون، كە جامی یانە پاڵەوانەكانیان بردە مەدریدو لەوێ‌ نمایشیان كرد.

یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان لەیاریگای "واندا میترۆبولیتانو" لەنێوان لیڤەرپوڵ‌و تۆتنهام لەیەكی مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح