بایەرن میونیخ پاڵەوانبوونی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست

وەرزش

12/05/2019‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكلابوونەوەی پاڵەوانی خولی ئەڵمانی "بۆندسلیگا" بۆ هەفتەی داهاتوو دواكەوت، دوای یەكسانبوونی یانەی بایەرن میونیخ.

بایەرن میونیخ بەو یەكسانبوونە كۆی خاڵەكانی كردە 75 خاڵ، كە لەبەرانبەردا یانەی بروسیا دۆرتمۆند خاوەنی 73 خاڵەو كێبركێ‌ دەكات بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

ئەگەر یانەی بایەرن هەفتەی داهاتوو براوە بێت بۆ جاری شەشەم لەسەر یەك دەبێتە پاڵەوانی خولی ئەڵمانی، كە تاكە نازناوی یانە باڤارییەكەیە لەمساڵدا.

بایەرن لەهەفتەی داهاتوو لەبەرانبەر ئینتراخت فرانكفۆرت یاری دەكات، كە یانەی دۆرتموندیش لەبەرانبەر یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ یاری دەكات.

هـ ـ ح