محەمەد سەلاح بۆ بەدەستهێنانی نازناوێكی تاكە كەسی دەجەنگێت

وەرزش

12/05/2019‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی یەك شەممە، پاڵەوانی خولی ئینگلیزی‌و گۆڵكاری خولەكەش یەكلادەبێتەوە، ئەوەش دوای بەرێوەبچوونی یارییەكانی هەفتەی 38ی خولەكە.

كێبڕكێیەكی توند لەنێوان ماچستەر سیتی یەكەمی ریزبەندی بە 95 خاڵ‌و لیڤەرپوڵی دووەم بە 94 خاڵ هەیە، كە یارییەكەی رۆژی یەك شەممەیان یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ بوونە پاڵەوان.


بۆ گۆڵكاری خولەكەش كێبڕكێی توند لەنێوان دوو یاریزانی ئەو یانەیە هەیە، كە رۆژی یەك شەممەش ئەوە یەكلادەبێتەوە.

محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی لیڤەرپوڵ بە 22 گۆڵ تائێستا گۆڵكاری خولی ئینگلیزییەو لەلایەن سێرجیۆ ئەگیۆرۆی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی مان سیتی بە 20 گۆڵ ركابەرایەتی دەكرێت.

هەروەها هەریەكە لەئۆبامینگ‌و سادۆ مانیش 20 گۆڵیان هەیەو ركابەری دەكەن، لەگەڵ ئەوەش جیمی فاردی هێرشەبەری لیستەر سیتی بە 18 گۆڵ‌و هاری كینی هێرشبەری تۆتنهام بەهەمان گۆڵ كێبڕكێ دەكەن، بەڵام ئەمان دورترن لەنازناوەكەوە.

هـ ـ ح