شارپرێس:
كۆمپانیای "بی ئێم دبلیو"ی ئەڵمانی نوێترین ئۆتۆمبیلی وەرزشی تاقیكردەوە، كە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیا ئەڵمانییەكەیە.
كۆمپانیاكە دوو ڤیدیۆی ئۆتۆمبیلەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە ئۆتۆمبیلەكە چوار دەرگای هەیەو جیاوازە لەدیزاینی ئۆتۆمبیلی "BMW-8".
درێژی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كۆمپانیای ئەڵمانییەكە پێنج مەترەو بزوێنەرەكەی هەشت بستۆنی هەیەو هێزەكەی 530 ئەسپەو نۆ گێری ئۆتۆماتیكیشی هەیە.
هـ ـ ح