یاریزانێك بەهۆی خواردنەوەی كوپێك ئاوی ساردەوە گیان لەدەست دەدات

sharpress.net

359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/05/2019‌

شارپرێس:
یاریزانێكی تۆپی پێی تەمەن ٢٧ ساڵ لە وڵاتی پیرۆ ، دوای خواردنەوەی كوپێك ئاوی سارد لەكۆتایی یارییەكەدا تووشی گرفتی دڵ هات و گیانی لەدەستدا .

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی ستار" یاریزان لۆدرین فلۆریز  دوای ئەوەی لەكۆتایی یارییەكی تیپەكەیان "لۆس رانجەرز" كوپێك ئاوی ساردی خواردەوە، تووشی گرفتێك لە دڵیدا هات و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا .

هاوسەری ئەو یاریزانە دەڵێت: دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە هەستی بەباشی نەدەكرد ، كاتێك گەرایەوە بۆ ماڵ پەرداخێك ئاوی ساردی خواردەوە ، دوای ئەوە بەماوەیەكی زۆر كەم هەستی بەئازارێك لە سنگیدا كرد.

هەروەها پزیشكی فۆلریز دەڵێت: ئەو یاریزانە تووشی دڵ وەستان بووە ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەكاتێكدا دوای كۆتاییهاتنی یارییەكە، كە هێشتا جەستەی گەرم بووە ، بەڵام ئەو بڕێكی زۆر ئاوی ساردی خواردووەتەوە.

پێشتر گەلێك لێكۆڵینەوە هۆشدارییان داوە، كە راستەوخۆ دوای كۆتایی وەرزشكردن ئاوی سارد نەخورێتەوە ، چونكە بەهۆی ئەوەی كاتێك جەستەی مرۆڤ هێشتا پلەی گەرمی بەرزە ، بەهۆی خواردنەوەی ئاوی ساردەوە تووشی شۆكی گەرمی دەبێت ، كە رەنگە سەر بكێشێ بۆ دڵ وەستان .

شارەزایان ئاماۆژگاریمان دەكەن كە لەدوای یارییە وەزشییەكان واباشترە ئاوی كەمێك گەرم بخورێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved