كاریگەری گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی كانزاگەری ئێرانی

جیهان

12/05/2019‌ 689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرۆكی كۆمەڵەی پیشەسازییە مسییەكانی ئێران دەڵێت: گەمارۆی ئەمەریكا بۆ سەر پیشەسازییە كانزاگەرییەكانی ئێران جگە لە سەپاندنی هەندێك مەترسی و خەرجی هەناردەكردن ، ئەگینا هیج گرفتێكی دیاریكراومان بۆ ناهێنیتە پێش.

بەهرام شكووری لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فارسی ئێران رایگەیاند، قەدەغكردنی ئەو جۆرە پیشەسازییە شتێكی تازە نییە ، بەڵكو پیشتریش كەوتبووە ژێر ئەو ریوشوێنانەوە.

شكووری راشیگەیاند، هەناردەكردنی كانزاكان لەرێگای كۆمپانیا بازرگانییەكان و دەستی سێیەمەوە دەبێت ، باسی لەوەش كردووە داهاتی بەرهەمە كانزاگەرییەكان ساڵانە دەگاتە ١٠ ملیار دۆلار لەكۆی ٤٠ ملیار دۆلاری هەناردەی نا نەوتی ئێران .

شكووری جەختی كردووەتەوە، كە قەبارەی مسی هەناردەكراوی ئێران تا ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ گەیستووەتە ١ ملیار دۆلار .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی