شارپرێس:
لیۆنێل میسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی داوای فرۆشتنی سێ یاریزان له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی سپۆرت، میسی داوای له‌ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كردووه هه‌ریه‌كه له (كۆتینیۆ، ڕاكیتیچ‌و ئۆمتیتی) بفرۆشرێن.
ئه‌و داواكارییه‌ی میسی له‌دوای شكستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دێت له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و ده‌ركردنی ئه‌و یانه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی لیڤه‌رپوڵ.
ڕ . ج