مانچسته‌ر یونایتد شوێنگره‌وه‌ی پۆگبای دیاریكرد

وەرزش

12/05/2019‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی شوێنگره‌وه‌ی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌كه‌ی دیاریكرد.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه‌ ئیدریسا جای، یاریزانی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن بكه‌نه‌ شوێنگره‌وه‌ی پۆگبا.

واچاوه‌ڕێده‌كرێت پۆگبا له‌هاوینی ئه‌مساڵدا ڕیزی مانچسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت‌و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بكات.

ر . ج