شارپرێس:
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ و جێگره‌كانی كۆببێته‌وه.
به‌ره‌كات شه‌مۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و جێگره‌كانیه‌وه گفتوگۆ ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، 47 کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا کاندید کردووە و زیاتر لە بیست کەسیش بۆ دوو جێگرەکەی.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا وتیشی، جێگری یەکەمی پارێزگاری نه‌ینه‌وا لای کورد دەمێنێتەوە.
24ی مانگی رابردوو، پەرلەمانی عێراق هەریەكە لەپارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەكەی، كە یەكێكیان سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان بوو ناچاركرد دەست لەىپۆستەكانیان بكێشنەوە.
ناچاركردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی به‌هۆی ڕووداوی نوقمبوونی به‌له‌مێك له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری موسڵ، زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌و ڕووداوه‌ش توڕه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا و داوایانكرد پارێزگاری نه‌ینه‌وا‌و جێگره‌كه‌ی له‌پۆسته‌كانیان دوربخرێنه‌وه.