شارپرێس:
بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ھەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە عێراق كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆككۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئکیدی له "سوربوونی عێراق کرده‌وه له په‌یوه‌ندی و هاریکاری هاوسه‌نگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستدا لە نێوانیاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، تا ببێته فاکتەرێک بۆ ئارامی و سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری لە ناوچەکە و جیھاندا، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی و ئەوروپا به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌رۆن".
سه‌رۆككۆماری عێراق ھەروەھا جه‌ختی لە گرنگی ده‌سپێکردنی گفتوگۆیه‌کی جددی و بونیادنه‌ر کردەوە له پێناو چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و پێشخستنی خاڵه هاوبه‌شه‌کان و وه‌لانانی ناکۆکییه‌کان و دورکەتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری.
هه‌ربه‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ھەر سێ باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا ئاماژه‌یان به سیاسەتی ھاوسەنگی دەرەوەی عێراق و ئەو رۆڵە گرنگه‌ی له ئاستی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی دەیگێڕێت کرد، ھەروەھا خواستی وڵاته‌كانیان بۆ بەشداریکردن لە دووباره ئاوەدانکردنەوەی عێراق له رێگای كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان ده‌ربڕی.
له دیداره‌دا باڵیۆزانی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاند، ھاوڕان له‌گه‌ڵ تێروانینه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی گرژییه‌کان.