یۆڤانتۆس درێسە نوێیەكەی ئاشكرادەكات

وەرزش

13/05/2019‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆس درێسە نوێیەكەی ئاشكراكرد، كە بڕیارە وەرزی داهاتوو بەو درێسەوە یارییەكانی ئەنجامبدات.

درێسەكە لەلایەن كۆمپانیای ئەدیداسی بەناوبانگ بەرهەم هێنراوەو لەدوو رەنگی رەش‌و سپی پێكهاتووە، كە لەناوەڕاست دابەشی ئەو دوو رەنگە كراوە.

ئەو درێسە لەو درێسە دەچێت، كە 116 ساڵ پێش ئێستا یانەی یۆڤانتۆس یاری پێوەكردووەو وەك رێزێكیش بۆ مێژووی یانەكە دروستكراوەتەوە.

هـ ـ ح