گواردیۆلا پرسی چوونی بۆ یۆڤانتۆس یەكلادەكاتەوە

وەرزش

13/05/2019‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پرسی چوونی بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی یەكلاكردەوە.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پابەند دەبێت بەو گرێبەستەی لەگەڵ مان سیتی هەیەتی، ئەوەش تا ساڵی 2021.

ئەو قسانەی گواردیلا دوای ئەوە هات، كە یانەی مان سیتی رۆژی یەك شەممە بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی بۆ وەرزی 2018 بۆ 2019.

گواردیۆلا چوار وەرزە لەیانەی مان سیتییەو ماوەیەكە دەگۆی ئەوە هەیە، كە روو لەیانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەكات.

هـ ـ ح