شارپرێس:
حكومەتی ئەڵمانیا رێگەیەكی لەنێوان هەردوو شاری فرانكفۆرت و دارمشتات دروستكردووە، كە درێژییەكەی پێنج كیلۆمەترە.
رێگەكە تایبەتە بەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانەی بەكارەبا كاردەكەنو لەماوەی رێگەكەش دەتوانن ئۆتۆمبیلەكان شەحنبكرێتەوە.
ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی، كە گرنگی بەوە دەدات ئۆتۆمبیلەكانی بكاتە كارەبایی، بۆ ئەوەش چەند رێگایەكی تایبەت دروست دەكات.
ئەڵمانیاو وڵاتانی تری ئەوروپاش لەپێناوی پاراستنی ژینگەی ئۆتۆمبیلەكانیان دەكەن بەكارەبایی، بۆ ئەوەش چەند پرۆژەیەكیان دەستپێكردووە.
هـ ـ ح