خواردنە خێراكان.. لێكۆڵینەوەیەك راستییەكی ترسناك ئاشكرا دەكات

sharpress.net

213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/05/2019‌

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی سەلماندووە، "خواردنە خێراكان" كاریگەری نەرێنییان لەسەر باری دەروونی مرۆڤ دەبێت .

ئەو لێكۆڵینەوەیە، كە زانكۆی " گلاسكۆ"  لە سكۆتلەندا ئامادەی كردووە و گۆڤاری "ترانسلایشناڵ سایكاتری" بڵاویكردووەتەوە ئاشكراشیكردووە، چەورییە تێرەكان لەڕێگای خوێنەوە دێنە ناو مێشك، هاتنی چەوریش بۆناو مێشك كاریگەری لەسەر هەست و سۆزەكانی مرۆڤ دادەنێت و سەردەكێشێ بۆ دەركەوتنی خەمۆكی.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر ژمارەیەك مشكی تاقیگەیی كراوە، تێیدا توێژەرەكان ئومێدەوارن، كە بتوانن شیكردنەوە بۆ پەیوەندی لەنێوان خەمۆكی و قەڵەوی بكەن .

توێژەران دەڵێن: قەڵەوی هۆكارێكی سەرباری ترە بۆ تووشبوون بەخەمۆكی ، بەتایبەت ئەوانەی پشت بە ژەمی زۆر چەور دەبەستن .

پرۆفیسۆر جۆرج بیڵی، ئامادەكاری سەرەكی لێكۆڵینەوەكە لەو بارەوە دەڵێت: زۆربەی جار بۆ خۆشی جەستەمان ژەمە خێراكان هەڵدەبژێرین ، ئەوە جگە لەوەی تامیشیان خۆشترە ... ، بەڵام لە دوور مەودادا ئەگەری زۆری هەیە كاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونی و سۆزداریمان بكات ".

بێڵی دەشڵێت: ئەوە لێكۆڵینەوەیەكی سەرەتاییە بۆ شرۆڤەكردنی هۆكاری پەیوەندی نێوان قەڵەوی و خەمۆكی ، وە چۆن بتوانین ئەوانەی بەدەست ئەو حاڵەتانەوە دەناڵێنن بەشێوەیەكی باشتر چارەسەر بكەین ".

وەرگێڕان : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved