چۆنییەتی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆڵیستڕۆڵ بەپڕۆتینی سۆیا

sharpress.net

301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/05/2019‌

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی لێكۆڵەرانی نەخۆشخانەیەكی شاری تورێنتۆ دەریدەخات، پڕۆتینی سۆیا دەتوانێت كۆڵیستڕۆڵی خراپی خوێن تاڕادەیەكی باش كەمبكاتەوە.

پێگەی هەواڵی میدیكاڵ ئێكسپرێس، لەكاتێكدا ناوەندی خۆڕاك‌و دەرمانی ئەمریكا دەیویست سویا لە ڕیزبەندی خۆڕاكییە سوودبەخشەكان بۆ دڵ لابدات، لێكۆڵەرانی نەخۆشخانەی سێنت مایكڵ لەتۆرێنتۆ بەپێی 46 پشكنینی جۆراوجۆر، پێكهاتەكانی نێو سۆیایان شیكردنەوە بۆ كرد.

هەندێك لەپشكنینەكان كاریگەری پڕۆتینیان لەسەر كۆڵیستڕۆڵی جۆری LDL واتە هەمان كۆڵیستڕۆڵی خراپی جەستە لێكدانەوە بۆ كرد، كاتێك ڕێژەی ئەمجۆرە كۆڵیستڕۆڵە زیاد دەبێت، لە نێو دەمارەكانی خوێندا كلس دروستدەكات. كە لە پاڵ ئەمانەشدا هەندێك لە پشكنینەكانیش بڕی كۆڵیستڕۆڵی پێویستیان لێكدانەوە لەسەر كرد.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش دەریخست، پڕۆتینی سویا ڕێژەی كۆڵیستڕۆڵی  (LDL) 3  تا 4% لە گەورە تەمەناندا كەمدەكاتەوە، كە ئەم ڕێژە هەرچەندە كەمە، بەڵام زۆر كاریگەر و بەرچاوە.

لێكۆڵەران لەو بڕوایەدان، كە دەبێت پڕۆتینی سویا لە لیستی خواردنە تەندروستەكان بۆ دڵدا دابنرێت، چونە كاریگەری بەرچاوی لە كەمكردنەوەی كۆڵیستڕۆڵدا هەیە.

كەمكردنەوەی كۆڵیستڕۆڵ یەكێك لەگرنگترین شێوازەكانی ڕێگریكردن لە كێشەكانی دەمار و خوێنبەر و خوێنهێنەر-ەكانە. كەلایەكی تریشەوە، كەمكردنەوەی كۆڵیستڕۆڵ لە دروستبوونی گیرانی خوێن و پلاكی خوێن لەڕەگ و دەمارەكاندا ڕێگریی دەكات. كە لەپاڵ زیادبوونی ڕێژەی پەستانی خوێن، شێوازێكی كاریگەر بۆ تەندروستی سیستەمی دڵ و دەمارە.

 وەرگێڕان: یاسین نادر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved