هۆشیار زێباری باس لەهۆكاری زیاتربوونی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران دەكات

عیراق

13/05/2019‌ 851 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لەهەموو لایەنەكان كرد، كە بەوپەڕی هۆشیاری و داناییەوە مامەڵە بكەن تا خۆیان لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك بەدوور بگرن ، ئەوەش دوای هەڵكشانی گرژییەكانی نێوان ئێران‌و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

زێباری لە تیوتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: نەخشەی ئەم دواییەی ئەمەریكا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لەسەر بنەمای ئایۆلۆژییەت بنیاد نەنراوە ، بەڵكو واپێدەچێت پشتی بە "دۆزینەوە"یەكەوە هەبێت ، كە لەلایەن كە لەلایەن ئاژانسەكانی هەواڵگری ئەمەریكییەوە ئاشكرا كردبێت ، بەوەی ئێران پلانی ئەوەی هەیە زیان بە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا یان هاوپەیمانەكانی لەناوچەكە بگەیەنێت .

لەدرێژەیدا زێباری دەڵێت: لەبەر ئەو هۆكارە پێویستە لەسەر هەموو لایەك بەوپەڕی وریایی و داناییەوە خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە بەدوور بگرن، كە ئەوە هۆكاری گرژییەكانی هەردوولایە.

ماوەیەكە گرژییەكانی ئێران‌و ئەمریكا رووی لەزیادبوون كردووە، تەنانەت گرژییەكان گەیشتووەتە ئاستێك هەردوولا هێزیان لەدژی یەك جوڵاندووەو ئەگەری پێكدادان زیاتر بووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی