مەسرور بارزانى: ئیرادەیەکى هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ رێککەوتن

عیراق

13/05/2019‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کاندیدى پارتى بۆ سەرۆکایەتی کابینەى نوێی داهاتووى هەرێم رایدەگەیەنێت ئیرادەیەکى هاوبەش هەیە بۆ رێکەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا.

 

مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کاندیدى پارتى بۆ سەرۆکى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم لەمیانى کۆبوونەوەى له‌گه‌ڵ، جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند"گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا بەردەوامن و ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکان هەیە".

لەراگەیەنراوى کۆبوونەوەکەشدا هاتووە، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە پێشڤەچوونەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و دووپاتی کردەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوازێت رۆڵی هەبێت لە لێکنزیککردنەوەی نوێنەرانی پێکهاتە و تایفەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و لەو ئەرکەشی بەردەوام دەبێت.

رەوشی سیاسی عێراق و بەردەوام بوون لە دژی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.