روسیا: گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران هیچ ڕەوایەتییەكیان نییە

جیهان

13/05/2019‌ 956 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆسەر ئیران هیج رەوایەتییەكیان نییە .

سێرگی لاڤرۆڤ لە كۆنگرەیەكی رۆژنمەوانیدا لەگەڵ هاوتا چینییەكەی راشیگەیاند، لەمیانی كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین خەختمان كردووە لەسەر ئەوەی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆسەر كەرتی نەوتی ئێران ناڕەوان.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە ئێران تائێستا پابەندی رێكەوتننامە ناوەكییەكە بووە ، بۆیە ئەو وڵاتە چاوەڕێ دەكات هاوبەشە ئەوروپاییەكانیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت.

وەزیری دەرەوەی روسیا ئەوەشی راگەیاند، پشت بە پابەندی وڵاتە ئەورووپییەكان دەبەستین لە چوارچێوەی رێكەوتننامەی ناوەكیدا .

دوێنێش وتەبێژی ڕێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران وتی: وڵاتەكەی هەنگاوێكی تر دەنێت بەئاراستەی هەڵپەساردنی بەشێك لە پابەندییەكانی لەچوارچێوەی ڕێكەوتننامەی ناوەكیدا ، ئەگەر بێت و وڵاتە ئەوروپاییەكان پابەند نەبن بە بەڵێنەكانیان دوای ئەو دوو مانگەی بۆیان دیاریكراوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە