پیرلۆ داوای لەیانەی یۆڤانتۆس دەكات ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید بكرێت

وەرزش

14/05/2019‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندریا پیرلۆی ئیتالی‌و ئەستێرەی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس داوا لەیانەكەی پێشووی دەكات یاریزانێكی ریاڵ مەدرید بكرێت.

ئەدریا پیرلۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە پێویستە یانەی یۆڤانتۆس لەهاوینی داهاتوو ئیسكۆ ئاراگۆنی ئیسپانی‌و یاریزانی یۆڤانتۆس بكرێت.

ئەو یاریزانەی پێشووی یۆڤانتۆس راشیگەیاند، كە ئەگەر یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت خولی یانە پاڵەوانەكان بەرێتەوە، دەبێت لەهاوینی داهاتوو ئیسكۆ بكرێت.

ئیسكۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و یانە مەدریدییەكەش رەنگ نییە بەئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.

هـ ـ ح