"مۆتۆرۆلا" بەمۆبایلێكی نوێ‌ ركابەری سامسۆنگ دەكات (+ڤیدیۆ)

جیهان

14/05/2019‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "مۆتۆرۆلا" مۆبایلێكی نوێی بەناوی "One Vision" خستە بازاڕەكان، كە بۆ ركابەری مۆبایلی جۆری "S"ی نوێی كۆمپانیای سامسۆنگە.

مۆبایلەكە كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، كە شاشەكەی قەبارەی 6.3 بۆسەو دیقەكەی (2520/1080) پێكسڵە، كە ئەو تایبەتمەندییە لەمۆبایلەكەی سامسۆنگیش هەیە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە "Exynos 9609"، كە رامەكەشی 4 گێگابایتە میمۆرییەكەی 128 گێگابایتە توانای باترییەكەشی 3500 میللی ئەمپێرە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە (48+5) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 25 میگاپێكسڵەو نرخەكەی 300 یۆرۆ.

هـ ـ ح