ڤیدیۆ.. دوبەی سیستەمی "تلفریك"ی خێرا بۆ گواستنەوە بەكاردەهێنێت

جیهان

14/05/2019‌ 829 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەدوبەی پرۆژەیەك جێبەجێدەكرێت، ئەوەش بۆ گواستنەوەی خێرا، كە لەسیستەمی "تلفریك"ی خێرای هەڵواسراو پێكهاتووە.

پرۆژەكە لەلایەن دەستەی گواستنەوەی دوبەی‌و كۆمپانیای "سكای وای گرینتیك" ئەنجامدەدرێت، كە لەداهاتوودا دەكرێتە سیستەمی گواستنەوەی شارەكە.


پرۆژەكە لەهەنگاوی یەكەمدا لەشاری دوبەی بەدرێژایی 15 كیلۆمەتر جێبەجێدەكرێت‌و لەو درێژییەشدا 21 وێستەكەی دابەزین‌و سەركەوتن دروست دەكرێت، كە توانای گواستنەوەی 8400 كەسی لەسەعاتێك هەیە.

خێرایی رۆشتن بۆ هەر كابینەیەكی 150 كیلۆمەترەو هەر كابینەیەكیش 9 كەس دەگرێت‌و تەواوی سیستەمەكەش بەكارەبا كاردەكات.

هـ ـ ح