هاشتاگی "بڕۆ ڤاڵڤێردی" تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەتەنێت

وەرزش

14/05/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاشتاگی "بڕۆ ڤاڵڤێردی" لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبووەتەوە.

هاشتاگەكە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایەو لەلایەن هاندەرانی بەرشەلۆنە بڵاوكراوەتەوە.

هاشتاگەكە لەژێر ناوی "#ValverdeOUT" بڵاوكراوەتەوەو بەشداربوان داوا دەكەن ڤاڵڤێردی ریزی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لەقۆناغی پێش كۆتایی بەچوار گۆڵی بێ‌ بەرانبەر بەیانەی لیڤەرپوڵ دۆڕاو لەخولی یانە پاڵەوانەكان كرایە دەرەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە