خورادنی زولوبیاو لوقمەقازی چی كاریگەرییەكی لەسەر جەستە دەبێت؟

sharpress.net

823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/05/2019‌

شارپرێس:
پسپۆڕێكی ئێرانی دەڵێت: بەكارهێنانی شیرینی زولوبیاو بامیەو لوقمەقازی، وا لە جەستەی مرۆڤ دەكات بڕێكی زۆر كالۆری، شەكر وچەوری بچێتە نێو جەستەیەوە.

دكتۆر موحسن ئیسماعیلی، كە پسپۆڕێكی هەناوی لەوڵاتی ئێرانە، بە ئاژانسی ئیسنای ڕاگەیاندووە، لەئێستادا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بڕێكی زۆر شیرینی وەك زلوبیاو بامیەو لوقمەقازی بۆ خوانی ئێواران و بەربانگ بەكار دەهێنرێت، "سەلمێنراوە زیادبوونی ئۆكسانەكان، بزواندنی خانە شێرپەنجەیەكان و چەوری جگەری بەدوادا دێت"، كە پسپۆڕەكە ئاماژە بەوە دەكات، بزواندنی خانە شێرپەنجەیەكان بۆ كۆئەندامی هەرس لەنموونە پەنكریاس و گەدە و چەوری جگەر مەترسیدارە.

پسپۆڕەكە هەروەها دەشڵێت، خواردنە سوورەكراوەكان بەهۆی بوونی ڕۆنی بەكارهێنراو و كەلۆری بەرزیان لە دروستبوونی چەوری جگەر و قەڵەویدا ڕۆڵیان هەیەو هەندێك كەسیش وادەزانن بەڕۆژووگرتن چەوری جگەریان تیمار و چارەسەر كردووە.

دكتۆر ئیسماعیلی ڕونیشیدەكاتەوە، بەداخەوە لەمانگی ڕەمەزاندا لەسفرەی بەربانگدا بڕێكی زۆر شیرینی زولوبیاو بامیەو لوقمەقازی بەكار دەهێنرێت، كە بۆ تەندرووستی گونجاو نییەو ئەمە لە كاتێكیشدایە لەمانگەكانیتر ئەمشێوازە بەكارهێنانە نییە.

ئەو پسپۆڕی هەناوییە لەكۆتاشدا بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە، لەم مانگەدا لە ئەگەری چاودێری نەكردنی جەستە بەهۆی ئەمجۆرە شیرینیانەوە شەكرەی خوێن ڕەنگە لە كونتڕۆڵ دەربچێت و میتابولیزمی جەستە بەسەختی كارەكانی بكات و تەنانەت چەوری خوێنیش زیاتر لەجارانی ببێت.

 وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved