ئەو ٥ خواردن‌و خواردنەوەی واتلێدەكات لەرەمەزاندا هەست بە تینوێتی بكەیت

sharpress.net

886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/05/2019‌

شارپرێس:
شارەازیانی بواری خۆراكی ئامۆژگاری رۆژووەوانان دەكەن، كە هەندێك خواردن و خواردنەوە هەیە پێویستە لێیان دووربكەونەوە، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی  زیاتر هەست بە تینوێتی بكرێت، بەتایبەت رۆژوو وا لەكەسی رۆژووگر دەكات كەلەماوەی ئەو چەند كاتژمێرەی بەرۆژوو دەبێت  بەشێكی زۆری شلەی ناو جەستەی لەدەست بدات.

دیارترین ئەو خواردن یان خواردنەوەی پێویستە رۆژووگران لێیان دوور بكەونەوە ئەمانەن :
چا و قاوە ، بەهۆی ئەوەی كافاینیان تێدایە ، كە بەرپرسە لەزیادكردنی هەستكردنی مرۆڤ بە تینوێتی ، لەبەر ئەوەی میزكردن زیاد دەكەن .

خواردنە سوێرەكان ، رێژەیەكی زۆریان خوێ و سۆدیۆم تێدایە ، وەك پەنیر ، هۆت دۆگ ، لەقوتونراوەكان .

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین ، بۆ هەرسكردنی پێویستی بە بڕێكی زۆر لەئاو هەیە ، بۆیە دوای خواردنی جەستە بڕێكی زۆر لە ئاوەكەی لەدەست دەدات .

خواردن و خواردنەوەی دەوڵەمەند بە شەكر ، لەبەر ئەوەی ئاستی لەدەستدانی شلەكانی ناو جەستە بەرز دەكاتەوە و توانای جەستە بۆ هەڵگرتنی ئاوی پێویست كەمدەكاتەوە ، بۆیە وادەكات زیاتر هەست بە تینوێتی بكرێت .

بەهارات ، شلەی ناو جەستە هەڵدەمژێت و دەبێتە هۆی هەستكردن بە وشكبوونەوە و تینوێتی.

وەرگێڕان : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved