راستی و دروستی سوودەكانی خەڵووز بۆ پاككردنەوەی ددانەكان

sharpress.net

515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/05/2019‌

شارپرێس:
ماوەیەكە بەكارهێنانی هەویری ددانی درووستكراو خەڵووز  برەوی پەیدا كردووە ، ئەوەش بەهۆی ئەو هەموو بانگەشەیەی كۆمپانیاكانی بەهەمهێنەری هەویری ددان بۆی دەكەن بەوەی ددانەكان سپیی دەكاتەوە.

بەڵام سەرەرای ئەو هەموو ڕیكلامەی كۆمپانیاكان بۆ سوودە زۆر و زەوەندەكانی ئەو جۆرە لە هەویری ددانی دەكەن ، بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی نوێی "كینگز كۆلیدج" لەگەڵ زانكۆی "مانچستەر" دەڵێن ئەوە فێڵێكی بازرگانی و فۆلكلۆرێكی كۆنە.

لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنیت كە ئەو جۆرە لە هەویری ددان لە جۆرەكانی تری هەویری ددان باشترە بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان ، ئەوە جگە لەوەی مەترسی ئەوەشیان هەیە ببنە هۆی كلۆربوونی ددان .

وابانگەشە دەكرا كە هەویری خەڵووز ی ددان توانای ئەوەی هەیە ژەهرەكانی پووكەكان بەشێوەیەكی سرووشتی دەربهێنێت و پارچە زیادەكان لاببات ، بەڵام ئەو زانایانەی سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەكەیان كردووە دەڵێن ئەو جۆرە هەویرە یەكإك لە رەگەزە گرنگەكانی بۆ تەندرووستی دەم و ددان تیدا نییە ئەویش فلۆرایدە ، كە رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ نەهێشتنی كلۆربوونی ددان و لابردنی كلسی سەر ددانەكان .

لێكۆڵینەوەكان دەڵێن هەویری ددانی خەڵووزی بۆ سپیكردنەوەی ددانەكانیش جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ هەویرە ئاساییەكانی تر  نییە.

ساڵی ٢٠١٧ شارەزایانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەوەیان ئاشكرا كردبوو كە تەنیا ٨% هەویری ددانی خەڵووزی فلۆرایدیان تێدایە .

وەرگێڕان : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved