نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزبوونەوە دەكات

جیهان

14/05/2019‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 39 سەنت نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا رۆژانی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 72.58 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 62 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 61.04 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رۆژانی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 63.33 دۆلار.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژانی رابردوو بەهۆی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زۆری تۆماركرد، بەڵام بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەم هێن، ئێستا نرخەكەی رووی لەدابەزین كردووە.

هـ ـ ح