منداڵێك بڕێك پارە وەك بەرتیل بۆ سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەنێرێت

جیهان

14/05/2019‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا (جاسیندا ئەردیرن) بەرتیلی منداڵێكی تەمەن 11 ساڵانەی رەتكردەوە، كە داوای كردووە حكومەتەكەی بەدوای دۆزینەوەی ئەژدیهاكاندا بگەڕێت.

منداڵەكە كچ بووەو كچەكە ناوی ڤیكتۆریایە، هەلێكی ویستووە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری ئەژدیها، ئەمەش بە گوێرەی ئاژانسی بی بی سی ی بەریتانی.

كچەكە لە نامەیەكدا بۆ ئەدیرن بەرتیلێكی بە بری 5 دۆلاری نیوزلەندی (3.20 دۆلاری ئەمەریكی) ناردووە، بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیران رازی بكات ولاتەكەی بەدوای ئەژدیهاكاندا بگەڕێت.

سەرۆك وەزیران بە گاڵتەكردنەوە وەڵامی نامەكەی داوەتەوە و وتویەتی، لە ئێستادا هیچ كارێك ناكەین پەیوەندی بە ئەژدیهاكانەوە هەبێت، بەڵام تا ئێستا چاودێرییان ئەكەم، ئایە ئەوان جل لەبەر دەكەن؟

ئەم نامە گوڕینەوەیە لەلایەن برایەكی ڤیكتۆریاوە ئاشكرا كراوە، لە وێنەیەكی بلاوكراوەدا وەلامی سەرۆك وەزیران دەردەكەوێت كە وەلاكی خوشكەكەی داوەتەوە و كۆمێنتێكی لەسەر نوسیوە " خوشكەكەم بەرتیلێكی بۆ ئەردرین خستۆتە روو.

هەر لە ناوەرۆكی نامەكەدا ئەردین سوپاسی ڤیكتۆریای كردوە بۆ پەیوەندییەكەی و بۆی نوسیوە " ئێمە زۆر گرنگی بە پێشنیارەكانت دەدەین دەربارەی ئەژدیهاكان، بەلام بە داخەوە لە ئێستادا هیچ كارێكمان بەدەستەوە نیە تایبەت بێت بە ئەژدیهاكان، لەبەرئەوە، من بەرتیلەكەت قبوڵ ناكەم  و هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم".

وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا