شارپرێس:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، تاران و واشنتۆن ویستى شه‌ڕیان نییه و نایانه‌وێت به‌رپاى بكه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌مه رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا و ئێران ویستى جه‌نگیان نیه و عێراقیش له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هه‌ردوولاتدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ململانێى نێوان تاران و واشنتۆن، كه هه‌ردوكیان هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى عێراقن، دوژمنى یه‌كترین، دۆسیه‌یه‌كى ئاڵۆز پێك ده‌هێنن، بۆیه عێراق توانایه‌كى زۆرى له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا خستۆته‌گه‌ڕ".
گرژیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له هه‌ڵكشاندایه، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى واشنتۆن هێزى زیاترى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست كرد، بۆ به‌رپێگرتنى پێنوێنه روونه‌كان، كه ئاماژه بۆ هه‌ره‌شه‌ى ئێران ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هێزه‌كانیان.
وه‌رگێران: حلمى ره‌سول ره‌زا