شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مەزانه‌وه له كۆشكی سپی خوانی به‌ربانگی رێكخست.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مەزانه‌وه خوانی به‌ربانگی له كۆشكی سپی رێكخست، كه نوێنه‌رانی دیپلۆماسیی وڵاتانی ئیسلامیی له واشنتۆن به‌شداریان له خوانەکەدا كرد.
بەرلە خوانه‌كه، تره‌مپ وتارێكی كورتی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه‌كرد، مانگی ره‌مه‌زان بۆ ته‌واوی موسڵمانان به‌هایه‌كی گرنگیی یه‌كگرتنه.
راشیگه‌یاند، "له‌م كاته تایبه‌ته‌دا كه ته‌واوی موسڵمانانی جیهان مانگی ره‌مه‌زان پیرۆز راده‌گرن، میوانداریكردن له خوانی به‌ربانگدا له كۆشكی سپی بۆ من شه‌ره‌فێكه".
ه.م