عادل عەبدولمەهدى لەسەر بانگهێشتى ئەردۆغان سەردانى تورکیا دەکات

عیراق

14/05/2019‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سەرۆک وەزیرانى عێراق لەسەر داواى سەرۆک کۆمارى تورکیا سەردانى ئەو وڵاتە بکات و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ بکەن.

 

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، بڕیارە سبه‌ی چوارشەممە لەسەر داواى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى ئەو وڵاتە بکات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو سه‌ردانه‌دا هه‌ردوولا  گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە سیاسى و بازرگانی و ئابورییەکانى هەردوو وڵات دەکەن و پرسى ئەمنییەتى وڵاتەکانیشیان تەوەرێکى ترى کۆبونەوەکە دەبێت.

 

هەروەها بڕیارە دواى ماوەیەک لەسەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ تورکیا ئەردۆغانیش سەردانى بەغدا بکات.

 

س.هـ