عادل عەبدولمەهدى: رێگە بە تورکیا نادەین خاکى عێراق بەکاربهێنێت

عیراق

14/05/2019‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت رێگە بەکەس نادەن خاکى عێراق بەکاربهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکى ترو رێگە بە دەوڵەتان نادەن ئەوە بکەن.

 

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،عێراق خاکی ململانێ نییە، بەڵکو خاکی سازانە، بۆیە نامەوێت لە عێراقەوە پەلاماری هیچ وڵاتێک بدرێت.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق باسى لەوەشکرد، رازی نین خاکەکەمان ببێتە پێگەیەک بۆ پەلاماردانی هیچ وڵاتێک ئەوەى پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە هەندێک کات ئەو پەلامارە روودەدات و لە خاکی عێراقەوە پەلاماری تورکیا دەدرێت، ئەمە رێگەی پێنادرێت و تەنانەت گرووپە چەکدارەکان پەیوەندیان بە دەوڵەتێکی دیاریکراوەوە نییە

هەر لە وتەکانیدا سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، رێگەش نادەن وڵاتان خاکى عێراق بەکاربهێنن و ببێتە خاکی ململانێ و رازیش نابێت  لە عێراقەوە هێرش و پەلامار بکرێتە سەر هەر وڵاتێکی دراوسێ.

 

ئەم وتانەى سەرۆک وەزیرانى عێراق هاوکاتە لەگەڵ بوونى سوپاى تورکیا لەناو خاکى عێراق و هێرشکردنى بەردەوامە بۆ سەر سنورەکانى هەرێمى کوردستان و هەروەها بوونى گەریلاکانى پەکەکە و ئەگەرى بەکارهێنانى عێراق بۆ هێرشیکردنە سەر ئێران.

س.هـ