گرنگترین سودى خواردنى ماسى ئاشکرابوو

sharpress.net

292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/05/2019‌

شارپرێس:
پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری دەدەن كە هەفتانە دوو جار ماسی بخۆن بە تایبەت ئەو جۆرەی كە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەكان. 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی زۆر خواردنی ماسی، بەتایبەت جۆرەكانی سەلەمون و سەردین، ئەگەری توشبونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە. 

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی شیگ یانگی چینی ئەنجامیانداوە و هەستاون بە لێكۆڵینەوە لە لیستی 800 هەزار ژن لە قاڕەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا، لەگەڵ لیستی بیست هەزار ژنی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.

 توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ كە بە زۆری لە ماسی سەلەمون و سەردیندا بونی هەیە، ئەگەری توشبونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە و چاكبونەوەی ئەو ژنانەش خێراتر دەكات كە بەدەست نەخۆشییەكەوە دەناڵێنن
س.هـ





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved