ملیۆنان بینەر بۆ ڤیدیۆی راكردنی گۆرێلاكان لەباران

جیهان

15/05/2019‌ 1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی بەشێوەیەكی فراوان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە تێدا چەند گۆرێلایەك دەبینرێت.

گرتە ڤیدیۆییەكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە بەماوەیەكی كەم ملیۆنان بینەری هەبووە، ئەوەش بەهۆی سەرنجراكێشی ڤیدیۆكە.

لەڤیدیۆكەدا چەند گۆرێلایەك دەبینرێت، كە بۆ ئەوەی تەڕ نەبن، ناوێرن بچە بەر باران‌و دواتر بە پەنای دیوارێك لەبارانەكە رادەكەن.

بەپێی پێگەی "فۆكس نیوز" لەباخچەی ئاژەڵانی "رێفر باكس" لەویلایەتی ساوس كارولینا لەلایەن یەكێك لەپاسەوانەكانی باخچەكە تۆماركراوە.

هـ ـ ح