نرخەكەی دیاری دەكات.. بەرشەلۆنە كۆنتینیۆ بۆ فرۆشتن نمایش دەكات

وەرزش

15/05/2019‌ 235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە لەفرۆشتنی فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی یەكلابووەتەوەو لەهاوینی داهاتوو دەیفرۆشێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە لەو چوارچێوەیە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆی وەك نرخی فلیپی كۆنتینیۆ دیاریكردووە.

كۆنتینیۆ ماوەی وەرزو نیوەێكە یاری بۆ بەرشەلۆنە دەكات، كە بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی لیڤەرپوڵەوە رووی لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد.

تائێستا هیچ یانەیەك بەفەرمی بۆ كڕینی كۆتینیۆ نەهاتووەتە پێشەوەو تەنیا دەنگۆ هەیە، كە یانەی چیڵسی دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە