فڕۆكە هەڵگرەكانی ئەمریكا لەناو بازنەی ئاگربارانی موشەكە ڕوسییەكاندان

جیهان

15/05/2019‌ 5077 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ناونیشانی "دەستە شاراوەكەی كەشتیگەلەكە" دیمیتری بۆلتینكۆڤ لە "ئیزقستیا" وتارێكی نووسیووە سەبارەت بەپەرەپێدانی ڕۆڵی تۆپ و موشەكە كەنارییەكان ڕوسییەكان لەگۆڕینی هاوسەنگی هێز لە ناوچەكە.

لەوتارەكەدا بۆلتینكۆڤی میژوونووسە سەربازییە دەڵێت: هاتنە ناوەوەی كەشتییەكانی ناتۆ لە دوای جەنگی 2008 بۆ دەریای ڕەش، بووە هۆی گۆڕینی هەڵوێستەكان سەبارەت بە پرچەككردنی سوپا. لە 2009 بۆ 2011 ، كەشتیگەلی دەریای ڕەش سێ جۆرە كۆسیستەمی"باستیون" ی گەیشتنە دەست. لە هەمان كاتدا پێڕی یەكەمی ئە چەكانە گەیشتنە "بال" لە قەزوین. توانستی جوڵەی خێرای ئەو كۆسیستەمە وای كرد لە ساڵی 2014 بە خێرایی بگوازرێنەوە بۆ دوورگەی قەرم. بەمەش باستیۆن بووە سیمبولێكی هێزی سەربازی ڕوسیا.

باستیۆن لەگەڵ موشەكەكانی ئۆنێكس كۆسیستەمێكی جوڵاون، دەتوانن ڕووبەری 500 كیلۆمەتری كەنارەكانی ڕوسیا داپۆشن، بە مەبەستی وێرانكردنی ئامانجە دەریاییەكان دیزاین كراوە، دەتوانن ئامانجەكان لە نێوان خۆیاندا دابەش بكەن.

ناتۆ ناتوانێت زەفەر بەو ڕۆكێتە بەرێت بێ ئەوەی خۆی تووشی زەرەر و زیانی گەورە بێت. باستیون و بال هۆكاری سەرەكی وێرانكردنی ئامانجە دەریاییەكانن لەو ناوچەیەدا. هەر كات كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا و دەوڵەتانی ناتۆ نزیك قەرم و ناوچەی كالینگراد دەبنەوە، ئەم ڕۆكێتانە بە ڕادار و بۆمبهاوێژەكانیان چاودێریان دەكەن.

هێزەكانی موشەك و تۆپە كەنارییەكانی ڕوسیا لە ساڵی 2019 وە بە نزیكەی 13  كەتیبەی باستیۆن و 7 كەتیبەی بال دەوڵەمەند كراون. ئێستا هێزی موشەكی و توپی ڕوسیا لە سەردەمی یەكیەتی سۆژیەتی جاران فراوانتر و بەهێزترە و بە یەكێك لە بەهێزترین هێزە تازە سەربازییەكانی ڕوسیا دادەنرێت.

هەلی ئەوەش هەیە كۆمەڵگاكانی باستیونی كەناری بە موشەكی كالیبری باڵدار و تسیركۆنی تازە دەوڵەمەند بكرێن. بەمەش هێزی دەریایی ڕوسیا توانستی ئەوەی دەبێت دەست بەسەر ڕووبەرێكی فراوانی دەریادا بگرێت.

سەرچاوە: RT
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر