وەك نوكتە باس دەكرێت
كاندیدكردنی كوڕی بەرپرسان بۆ پۆستە باڵاكان نیگەرانی لەناوخۆی یەكێتی دروستكردووە

کوردستان

15/05/2019‌ 4973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاندیدكردنی كوڕی بەرپرسان بۆ پۆستە باڵاكان نیگەرانی لەناوخۆی یەكێتی نیشتمانی دروستكردووەو ئەو پرسەش وەك نوكتە باس دەكرێت.

لەناوخۆی یەكێتی قوباد تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی‌و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كوڕی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی‌و كاروان مەحمود سەنگاوی كوڕی یەكێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی كاندیدن بۆ ئەو پۆستانەی لەكابینەی نوێ‌ بەر ئەو حیزبە دەكەوێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس، لەسەر ئاستی كادرانی خوارەوەو ناوەندی ئەوە نیگەرانی لەناو یەكێتی نیشتمانی دروست كردووە، بەوەی بەرپرسانی ئەو حیزبە، تەواوی دەستكەوتەكانیان بۆ خۆیان‌و كوڕەكانیان قۆرغكردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو پرسە لەناو كادرانی خوارەوەو ناوەندی یەكێتی وەك نوكتە باس دەكرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێدا كاندیدبوونی كوڕەكەی بۆ پۆستێكی وەزاری راگەیاند.

لەناو یەكێتی قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت‌و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم، یان وەزارەتی پلاندانان، كاروان مەحمود سەنگاویش بۆ پۆستی وەزارەتی پلاندانان كاندیدە.

هـ ـ ح

بەپەلە