وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا خزمەتگوزاریە ئاساییەکانی ڤیزە لە عێراق و هەرێم رادەگرێت

عیراق

15/05/2019‌ 255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا خزمەتگوزاریە ئاساییەکانی ڤیزە لە ھەردوو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە عێراق و هەرێم بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵدەپەسێندرێن.

 

کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر لە پێگەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک رایگەیاندوە،وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە چوونەدەرەوەی فەرمانبەرانی حکومەتی ئەمریکا کردووە کە لە عێراق لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێرکاردەکەن و کاری ھەنووکەییان نیە، خزمەتگوزاریە ئاساییەکانی ڤیزە لە ھەردوو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵدەپەسێندرێن.

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی ئەمریکا تواناکانی سنوردارە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق. زانیاری زیاتر لەسەر وێبساتی باڵیۆزخانە دەستدەکەوێت لە بەشی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە ھاووڵاتیانی ئەمریکی. 

س.هـ