سەلیم جبووری: ئیمارات لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەستوەردانی کرد

عیراق

15/05/2019‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشکراى کرد، ئیمارات  دەستى لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا هەبووەو رایگەیاندوە هەندێک لە بەکرێگیراوان، کۆگاکانی پڕ لەدەنگی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیان ئاگر تێپەردا و هەرئەم بابەتەش کاریگەری لەسەر دەنگەکانی ئەو لەم هەڵبژاردنانەدا کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سومەریە نیوز، سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، بەپێی هەموو داتاو شاهێدی و بەڵگەکان کە بەردەست بوون، لەلایەن ئیدارەی هەڵبژاردنەکانەوە ئەوکات هەواڵی پەیوەست بە سەرکەوتنم لە هەڵبژاردنەکاندا پێ ڕاگەیەندرا، کە سەرکەوتنم مسۆگەر کردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی لیستی القراری سووننە مەزهەب دوو هەفتە پێش لە هەڵبژادنەکان بەمنی وتووە، کە لەئیمارات لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە بابەت و قسەی تایبەت هەیە، چونکە serverە ئینتێرنێتی جیهازی دەنگدانەکان لەم وڵاتەدایە. جەبووری وتیشی، خەمیس خەنجەر جەختیشیکردبوویە، بەدڵنیاییەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ من شۆکهێنەر دەبێت.

جبووری  رونیکردوەتەوە، لەڕەوتی سکاڵاکردن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەکرێگیراون ناوەندی ژماردنی دەنگەکانیان لەدەرەوەی وڵاتیش سووتاند کە 109دەنگی منی تیابوو و هیچ کاریگەریەکیشی لەسەر دەنگەکانی من نەکرد و هەروەها ئەم بەکرێگیراوانە لەڕۆژی هەڵبژاردنەکان، ناوەندێکی دەنگدانیان لە قازانجی یەکێک لە ڕکابەرەکان کردەوە کە پاش هەڵبژاردنەکان بوو بە نوێنەر پەرلەمانی.

لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەساڵی2018دا، پەرلەمان و حکومەتی عێراق داوای سەرلەنوێ هەژمارکردنی دەستی هەندێک لەسندوقەکانی دەنگدانی کرد و لەگەڵ دەرچوونی ئەم بڕیارەش وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی سوتاندنی کۆگاکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە.

سەرۆکى پێشووى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەکردوە،  لەئێستادا لە لایەن ئەیادعەلاوی-یەوە کاندیدی پێشنیارکراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری عێراقەو پێدانی ئەو وزارەتەش بەئەو لەدەستی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە و دەشڵێت، ئەو بەوەرگرتنی ئەو پۆستە وەزیرێکی سەرکەوتوو لەکارەکەیدا دەبێت.

و. یاسین نادر

بەپەلە