هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لەعێراق دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

عیراق

15/05/2019‌ 1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لەچوارچێوەی هاو‌پەیمانی نێودەوڵەتی  ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەعێراق، لەمەترسی هەڕەشەکردن بۆسەریان لەم وڵاتە، کەوتنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

ئاژانسی ئیسپوتینگی ڕوسی ڕایگەیاند، ، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەندێک زانیارییان لەناوەندە هەواڵگرییەکانی عێراقەوە پێگەیشتووە، کە هەڕەشە بۆسەر هێزەکانیان لەعێراقدا پشتڕاستدەکاتەوە.

بیل ئوریان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەچکدارەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندی (سینیتکام) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەبەرزترین ئاستی پلەی ئامادەباشیدان و ئەو هەڕەشە جددیانەشی کە مەترسی لەدژی هێزەکانی ئەمریکا دروستدەکەن، خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئەم بەیاننامەش لەڕوونکردنەوەی قسەکانی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا  کریستۆفەر گیگا، جەنەڕاڵی بەریتانی و جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا ڕاگەیەندرا، کە لە کۆنفڕانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاندبوو، هیچ مەترسییەک لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی سوپای سوریاو هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە لەعێراق بۆ سەر هێزەکانیان نابینرێت.

 گیگا هەروەها ڕاشیگەیاندبوو، هێزەکانی هاوپەیمانی جموجۆڵ وچالاکییەکانی میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی لەنزیکەوە چاودێری دەکات و هەنگاوی بەرگریکارانەش لە ئەگەری زیادبوونی مەترسییەکاندا دەگرێتەبەر.

و. یاسین نادر