ئەڵمانیا مەشق و راهێنانى بە پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان راگرت

عیراق

15/05/2019‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى بەرگرى ئەڵمانیا مەشق و راهێنانەکانى بە سوپاى عێراق و پێشمەرگە راگرتوو ئەوەش بەهۆى دۆخى ناوچەکەوە.

 

وەزارەتى بەگرى ئەڵمانیا لەبەیاننامەیەکدا راگەیاندوە، مەشق و راهێنانەکانیان بە سوپاى عێراق و پێشمەرگە لە عێراقدا بۆ ماوەیەکى نادیار راگرتووەو جوڵە سەربازییەکانیشیان لە عێراقدا هەڵپەساردوە.

 

وەزارەتى بەرگرى ئەڵمانیان هۆکارەکەى بۆ دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و ئەو گرژیانەى لەنێوان ئەمریکاو ئێران دروست بووە مەشق و راهێنانەکانیان بە هێزە عێراقییەکان راگرتووە.

 

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، دواى کۆتاییهاتنى گرژییەکان جارێکى تر بەرنامەو راهێنانەکانیان لە عێراقدا دەست پێدەکەنەوە.