گواردیۆلا بە باشترین ڕاهێنەرى خولى ئینگلتەرا هەڵبژێردرا

وەرزش

15/05/2019‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى بە باشترین ڕاهێنەرى ئەم وەرزەى خولى نایابى ئینگلتەرا هەڵبژێردرا.


بەپێى رۆژنامەکانى ئەنیگلتەرا پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى بە باشترین ڕاهێنەرى ئەم وەرزەى پریمەر لیگ هەڵبژێدراوە، کە توانى بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوى خولەکە بەدەستبهێنێت.


گواردیۆلا کێبڕکێکەى لە یۆرگن کلۆپى ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ و نونو سانتۆى ڕاهێنەرى وڵڤرهامپتۆن و ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى تۆتنهام بردەوە.


گواردیۆلا رایگەیاندوە،شانازی دەکات ئەم خەڵاتەى بەدەستهێناوەو دەشڵێت، پێکەوە جەنگاین دژى هەموو ڕاهێنەرەکانى خولى ئینگلتەرا، بەتایبەت کلۆپ، کە ڕکابەرێکى سەرسوڕهێنەربوو و تا کۆتایى ڕووبەڕوومان بووەوە.

س,هـ

بەپەلە